Rawa Abdulla
«مۆسیقا سەر بە شوێنە قوڵەکانی ڕۆحە» مۆسیقا ڕۆحمان دەهێنێتە قسە، ڕۆح چیە، ئێوە وادەزانن ڕۆح چیە؟! ڕۆح لاڵە، شتێکە بێ زمان.. عەردێکی بێدەنگە، عەردێکە هیچ شتێک تیایا ناخوێنێت، وەک دارستانێک وایە پڕە لە باڵدار و جانەوەری خەوتوو. پڕە لە ئامێری مۆسیقی کپ وبێدەنگ، ژورێکە مرۆڤ پڕیکردوە لە هاوار و دایخستووە.. هەندێجار دەنگێک لە دوور دێت و هەموو ئەو شتە خەوتوانە بەئاگا دێنێتەوە، ڕەشەبایەک دێت و هەموو ئەو شتانەی تۆزی بێدەنگی و خنکان و فەرامۆشیان لەسەر نیشتوە خاوێن دەکاتەوە. ئەوکات هەموو ژیانمان دەگۆڕێت ئیتر یان دەبێت تا مەرگ هەوڵی داخستنی ئەو دەرگایە بدەین یان هەمو شتێک فەرامۆش بکەین و ماڵمان بەرینە ئەوێ. .. با ئێمەش سەرلەبەری ڕۆحمان فێربکەین گوێ بۆ بۆ مۆسیقا بگرێ.. «بەهیوای چێژ »
42000 subscribers

All Playlists

Videos